Erbil 13°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 12:51

شه‌ش حزبی تورکمانی بڕیاریان دا دەنگ بە لیستی 184ی پارتی بدەن

بڕیاره‌ رۆژی 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت
کوردستان TV
#7
100%


شه‌ش حزبە تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان بڕیاریان دا دەنگ بە لیستی 184ی پارتی بدەن

شه‌ش پارت و لایه‌نی توركمانی بڕیاریاندا له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه‌ بڕیاره‌ رۆژی 12/5/2018 به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌نگ به‌ لیستی ژماره‌ 184ـی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن.

ئه‌و شه‌ش پارت و لایه‌نه‌ توركمانییه‌ له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی هه‌ڵوێستیان هۆكاره‌كانی پشت ئه‌و بڕیاره‌یان روونكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێن: بۆ رێزگرتن له‌ پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كانی كورد و توركمان، بڕیارمانداوه‌ ده‌نگ به‌ لیستی 184 پارتی بده‌ین و داوا له‌ جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی توركمان ده‌كه‌ین ده‌نگ به‌م لیسته‌ بده‌ن چونكه‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌م لیسته‌دا پارێزراوه‌.

پارتی چاكسازی توركمان، پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان، پارتی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی توركمانی، پارتی دیموكراتی توركمان، كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیریی توركمانی و كۆمه‌ڵه‌ی لیبراڵی توركمانی كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26/4/2018 هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر ده‌نگدان به‌ لیستی پارتی راگه‌یاندووه‌ ده‌ڵێن: حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی عێراق هه‌میشه‌ هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌و بێبه‌شكردنی نه‌ته‌وه‌ی توركمانیان له‌ گشت مافه‌ ڕه‌واكانی خۆی داوه‌، به‌ڵام پاش راپه‌ڕینی ساڵی 1991 كه‌ نه‌خشه‌ی سیاسی و جوگرافی له‌ عێراق گۆڕانكاریی به‌سه‌رداهات و پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. پێكهاته‌ی توركمان توانیوویه‌تی به‌شدار بێت له‌ پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و گه‌یشتن به‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی له‌ گشت جوومگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.

پارته‌ توركمانییه‌كان ده‌ڵێن: به‌هۆی سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌قامگیریی ئه‌من و ئارامی، مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان پارێزراوه‌.


1- پارتی چاکسازی تورکمان
2- پارتی گەشەپێدانی تورکمان
3- پارتی ڕزگاری نەتەوەیی تورکمانی
4- پارتی دیموکراتی تورکمان
5- کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمانی
6- کۆمەڵەی لیبرالی تورکمانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.