Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:46

له‌ڕووداوێکى هاتوچۆدا له‌ڕێگاى کۆیه‌ - هه‌ولێر دوانزده‌ هاوڵاتى برینداربوون

به‌هۆی تیژڕه‌وى لێخۆڕینى ئۆتۆمبێله‌كان بووه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ڕێگاى كۆیه‌ - هه‌ولێر له‌ڕووداوێكى هاتووچۆدا دوو ئۆتۆمبێلى جۆری ته‌كسى به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون و له‌ئه‌نجامى تیژڕه‌وى له‌لێخۆڕینى ئۆتۆمبێله‌كانیان بووه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كۆنتڕۆڵ له‌ده‌ست بده‌ن ڕووداوێكى هاتوچۆى لێبكه‌وێته‌وه‌ كه‌ته‌واوى سه‌رنشینان تێیدا بریندار ببن .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتوچۆى كۆیه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت ڕووداوه‌كه‌ نزیگ گوندى گۆپته‌په‌ بووه‌ ، هاولاتیانى برینداربوو له‌ڕووداوه‌كه‌ ، شه‌ش پیاو پێنج ئافره‌ت و منداڵێكى تێدایه‌ ، وه‌باری ته‌ندروستى ژن و پیاوێك به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌وه‌ باش نیه‌ و له‌ژێر چاودێرى وردى پزیشكیه‌ 
پۆلیسى هاتوچۆى كۆیه‌ ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت په‌ڕاوى ڵێكۆڵینه‌وه‌مان كردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ڕووداوه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى ڕاپۆرتمان
 

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.