Erbil 9°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 20:35

فازڵ میرانی: ئێستا خه‌ڵک هۆشیاربوونەته‌وه‌ ده‌زانن ده‌نگ به‌ چ لایه‌نێک دەدەن

فازڵ میرانی: پارتی له‌ به‌هاناوه هاتن پێشه‌نگ بووه‌
فازڵ میرانی: ئێستا خه‌ڵك هۆشیاربوونەته‌وه‌ ده‌زانن ده‌نگ به‌ چ لایه‌نێك دەدەن
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26-4-2018 به‌ ئاماده‌بوونی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و  ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ژماره‌یه‌ك له‌ شێخ و سه‌رۆك هۆزی عه‌ره‌ب له‌ ده‌ڤه‌رى گوێر هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ بۆ لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و پشتگیری بۆ لیستی پارتی دووپاتكرایه‌وه‌ .

له‌ لێدوانێكدا فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان داوی كرد نه‌كه‌ونه‌ ژێرباری  دوژمنان. 

ڕاشیگه‌یاند له‌ دوای ساڵی 2003 ئێمه‌ پێمان وابوو ببینه‌ هۆكاری سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان به‌ڵام هه‌ندێك كه‌ بانگه‌شه‌ی دروشمی وڵاتێكی دیموكراسییان ده‌كرد ڕه‌وشێكی خراپی لێكه‌وته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه به‌ده‌نگ هاووڵاتییانی هه‌موو شاره‌كانه‌وه‌ هاتوون، ئێستاش خه‌ڵك هۆشیاربۆته‌وه‌ ده‌زانن ده‌نگ به‌ چ لایه‌نێك ده‌ده‌ین كه‌ به‌هانایانه‌وه‌ هاتووه‌، پارتیش له‌وه‌ پێشه‌نگ بووه‌. 

لای خۆیه‌وه‌ شێخ محه‌مه‌د ته‌ها كه‌سایه‌تی ناوچه‌كه‌ وتی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد و عه‌ره‌بی ئه‌و ناوچه‌یه‌ دێرینه‌و له‌ چوارچێوه‌ی ڕێزو ته‌بایی بووه‌و به‌درێژایی مێژوو و گۆڕانی حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه‌و له‌و كاته‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ هاتۆته‌ ئێره‌ هیچ كارێكی ئاژاوه‌گێڕی ڕووی نه‌داوه، وتیشی زۆر كه‌س پێیان وابوو دوای ڕووداوه‌كانی ساڵی دووهه‌زارو سێ و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ڕوویاندا ناسه‌قامگیری ده‌كه‌وێته‌ نێوان پێكهاته‌كان دێته‌ ئاراوه‌ به‌ڵام شتی وا ڕووینه‌دا. 
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.