حه‌یاتی له‌نده‌نی رایده‌گه‌ێنێ، دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان یه‌كه‌م جاره حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیشدا به ته‌نها له شاری سلێمانی ده كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست دێنێ.
رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی له راپۆرتێكیدا بلاویكردۆته‌وه و نووسیویه‌تی : دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان یه‌كه‌م جاره حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیشدا به ته‌نها له شاری سلێمانی ده كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست دێنێ.
هه‌ر له راپۆرتی رۆژنامه‌دا هاتووه: سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی زیاتر بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌و سه‌ردانی فه‌رمی حكومه‌ت نییه بۆ سلێمانی، بۆیه‌ش سه‌ره‌تا سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ی كردووه چونكه په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رمی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.