مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌و كه‌سانه‌ی پشتگیری له ریفراندۆم ناكه‌ن، له‌به‌غداش پشتگیری له مافه‌كانی گه‌لی كورد ناكه‌ن و به‌هۆی خیانه‌تی چه‌ند كه‌سێكیشه‌وه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی چاوه‌ڕێی بووین تا ئێستا نه‌هاتۆته دی.
مه‌سرور بارزانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ قوتابیان و لاوان و ئافره‌تان بۆ پشتگیریكردن له لیستی 184ی پارتی و كاندیدانی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند: لایه‌ن هه‌بووه خه‌ڵكی هانداوه بچنه نێو رێزه‌كانی داعش و ئێستاش داوای ده‌نگی ئێوه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و كه‌سانه‌ی پشتگیری له ریفراندۆم ناكه‌ن، له‌به‌غداش پشتگیری له مافه‌كانی گه‌لی كورد ناكه‌ن.
گوتیشی: به‌هۆی خیانه‌تی چه‌ند كه‌سێك ئه‌و ئه‌نجامه‌ی چاوه‌ڕێی بووین تا ئێستا نه‌هاتۆته دی.
راشیگه‌یاند: ته‌نها پارتی ده‌توانێ پارێزگاری له مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد بكات، چونكه لایه‌ن هه‌بووه سه‌ردانی به‌غدای كردووه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی ئێوه ببڕێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.