Erbil 3°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 05:35

ڕوسیا ده‌ستى کرد به‌ دروستکردنى سیسته‌مى به‌رگریى S400 بۆ تورکیا

له‌ ئێستادا ده‌ست به‌ دروستكردنى سیسته‌مه‌كه‌ كراوه‌
ڕوسیا ده‌ستى كرد به‌ دروستكردنى سیسته‌مى به‌رگریى S400 بۆ توركیا
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوبه‌رى گشتى كۆمپانیاى ڕۆسۆبۆرۆن ئێكسپورت رایگه‌یاند: ده‌ستمان كردووه‌ به‌ دروستكردنى سیسته‌مى به‌رگریى S400 بۆ توركیا .

به‌ پێى هه‌واڵێكى ئاژانسی هه‌واڵگری روسی (RIA Novosti)، ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 25ى نیسانى 2018، ئه‌لێكسانده‌ر مه‌هییڤ به‌ڕێوبه‌رى گشتى كۆمپانیاى ڕۆسۆبۆرۆن ئێكسپورت له‌ هه‌ریمى ئه‌نتالیاى باشوورى توركیا ڕایگه‌یاند: ده‌ستمان كردووه‌ به‌ دروستكردنى ئه‌و سیسته‌مه‌ به‌رگرییه‌ى كه‌ به‌ وڵاتى توركیا فرۆشراوه‌ و بریتییه‌ له‌ " S400 " ئه‌لێكسانده‌ر وتى ده‌رباره‌ى چونێتى گه‌یاندنى ‌ئه‌و سیسته‌مه‌ ئێمه‌ هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ناكه‌ین، به‌ڵام ده‌ستمان كردووه‌ تا به‌ڵێنامه‌كه‌ جێبه‌جێ بكه‌ین و له‌ ئێستادا ده‌ست به‌ دروستكردنى سیسته‌مه‌كه‌ كراوه‌ .

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا و هاوتا روسیه‌كه‌ى ڤلادمیر پوتین له‌ 3ى نیساندا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا تیایدا باسى ئه‌وه‌یان كردبوو ماوه‌ى گه‌یاندنى سیسته‌مه‌كه‌ كورت بكه‌نه‌وه‌ .

گه‌یاندنى سیسته‌مه‌كه‌ چاوه‌رى ده‌كرێت تا كۆتایى 2019 یان سه‌ره‌تاى 2020 بگاته‌ ده‌ستیان، پوتین له‌ هه‌مان كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتى: " ئێمه‌ بڕیارمان داوه‌ ماوه‌ى گه‌یاندنى سیسته‌مى به‌رگریى " S400 " بۆ توركیا كورت بكه‌ینه‌وه‌".

جیى ئاماژه‌یه‌ توركیا و روسیا پێشتر ڕێككه‌وتنێكیان ئه‌نجام دا بۆ جێگیركردنى سیسته‌مى به‌رگرى " S400 " له‌سه‌ر سنووره‌كانى توركیا له‌لایه‌ن روسیاوه‌، ئه‌م سیسته‌مه‌ به‌ پێشكه‌وتووترین سیسته‌مى به‌رگرى دژه‌ مووشه‌كى ئاسمانى داده‌نرێت و ده‌توانێت ئاڕاسته‌ى مووشه‌ك له‌ دوورى 600 كیلۆ مه‌تر بدۆزیته‌وه‌ و تێكێبشكینێت .

هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ى فڕۆكه‌ى نهێنى و مووشه‌كى باليستى لاده‌بات، سیسته‌مه‌كه‌ به‌لایه‌نى كه‌م پێكهاتووه‌ له‌ یه‌ك بنكه‌ى فه‌رمانى گه‌رۆك و 8 هاوێژه‌ر و 32 مووشه‌ك. 

 

وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.