Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:39

داعش له‌ هێرشێکدا پێنج پۆلیسی عێراقی له‌ سنووری داقوق کرده‌ قوربانی

2 پۆلیس كوژران و 3ی دیكه‌ش برینداربوون
کوردستان TV
#7
100%

ژماره‌یه‌كـ چه‌كداری داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر مه‌فره‌یه‌كی فه‌وجی ۳ـی پۆلیسی فیدڕاڵی عێڕاق له‌ئه‌نجامدا ۲ پۆلیس كوژران و سێ دیكه‌ برینداربوون.

په‌یامنیرَمان له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت پێی راگه‌یاندین شه‌وی رابردوو له‌سنوری گوند ره‌بیزه‌ له‌ باشوری شارۆچكه‌ی داقوق نزیك گوندی ئه‌لبومحه‌مه‌د ژماره‌یه‌كـ چه‌كداری داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر مه‌فره‌یه‌كی فه‌وجی ۳ـی پۆلیسی فیدڕاڵی عێڕاق له‌ئه‌نجامدا ۲ پۆلیس كوژران و سێ دیكه‌ برینداربوون یه‌كێكـ له‌كوژراوه‌كانیش به‌ناوی حوسێن ته‌ڵاڵه‌.

دوا به‌دوای هێرشه‌كه‌ چه‌كدارانی داعش به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌یان كرده‌ ئه‌ستۆی خۆیان .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.