Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:06

تاکە کاندیدێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌چێته‌ ناو لیستی پارتی

داوای لە لایەنگر و دۆستانی کرد، دەنگ بە لیستی ژمارە 184ی پارتی بدەن
کوردستان TV
#7
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە د. نەسرەت سابیر، تاکە کاندیدە سەربەخۆکەی کوردستان، دەچێتە ناو لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

رۆژی چوارشەممە 25-4-2018، د. نەسرەت سابیر خۆشناو، تاکە کاندیدی سەربەخۆ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە پرێس کۆنفڕانسێکدا داوای لە لایەنگر و دۆستانی کرد، دەنگ بە لیستی ژمارە 184ی پارتی بدەن.

نەسرەت سابیر گوتوویەتی، لیستەکەی هەڵوەشاندووەتەوە و دەستی بە هەڵوەشاندنەوەی لیستەکە لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی فەرمی، دەکات.

بڕیارە رۆژی 12-5-2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.