جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه پڕۆژه‌ی چاكسازیی خانه‌نشینی، پێویستییه‌كی حه‌تمییه و ڕێگه ناده‌ن موزایده‌ی سیاسیی پێوه بكرێت، ئاشكراشیكرد كه تا 15/5 ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه له هۆڵی په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و ده‌بێ په‌سند كرابێت.
جه‌عفه‌ر ئیمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌دوای كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كان ده‌كات، رایگه‌یاند: كه پڕۆژه‌ی چاكسازیی خانه‌نشینی، پێویستییه‌كی نیشتیمانییه و له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستاندایه، بۆیه ڕێگه ناده‌ین بكرێته ده‌ستكه‌وت بۆ هیچ حیزبێك و بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاری بێنن.
جه‌عفه‌ر ئیمینكی گوتی: هه‌ر كات رێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه هه‌بوو له‌لایه‌ن فڕاكسیۆنهكانهوه، ئه‌وا راسته‌وخۆ ده‌خرێته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان و په‌سه‌ند ده‌كرێت.
گوتیشی: ئه‌گه‌رنا ئێمه تا ڕۆژی 12-5 راده‌وه‌ستین و له 13-5 بڕیاری خۆمان ده‌بێت وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، به دڵنیاییشه‌وه 15/5 ئه‌و پڕۆژه‌یه مناقه‌شه كراوه و په‌سه‌ندمان كردووه".
جه‌عفه‌ر ئیمینكی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "راده‌وه‌ستین تاوه‌كو دوای هه‌ڵبژاردن، تا هیچ حزبێك نه‌توانێت موزایه‌ده‌ی سیاسیی پێوه بكات، ئه‌گه‌ر له پێش هه‌ڵبژاردن سازانی له‌سه‌ر نه‌كرا".
ئیمینكی باسی له‌وه كرد كه "كاتێك له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پڕۆژه‌یاسای خانه‌نشینی هاته په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن فراكسیۆنهكانیشهوه چه‌ندین پڕۆژه هه‌بوون، بۆیه ئێمه چه‌ند لیژنه‌یه‌كمان بۆ دروست كردن، ئه‌وه بوو گه‌نگه‌شه‌ی باشی له‌سه‌ر كرا و ته‌واوی پڕۆژه‌كان كران به یه‌ك، كه له هۆڵی په‌رله‌مان به كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كرا".
وتیشی: "به‌ڵام دواتر به‌داخه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی ناشیرینكردنی په‌رله‌مانی به دوادا هات، به تایبه‌تی له‌سه‌ر مادده‌ی 3 و مادده‌ی 8 و مادده‌ی 10، بۆیه ئێمه دوو كۆبوونه‌وه‌ی گرنگمان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه كرد، تاوه‌كوو بتوانین ته‌وافوقێكی له‌سه‌ر دروست بكه‌ین".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: تا ئێستا ئه‌و ته‌وافوقه وه‌ك پێویست دروست نه‌بووه، لایه‌ن هه‌بوو پێی باش بوو په‌له‌ی لێ بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت، لایه‌نیش هه‌بوو ده‌یویست په‌له‌ی لێ نه‌كرێت، بۆیه نه‌مانویست ئه‌زموونی پێشتر دووباره بكه‌ینه‌وه، لایه‌نێك بێت و بیه‌وێت بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژارن به‌كاری بێنێت و بێته به‌رده‌م په‌رله‌مان ده‌ست به یهكترناشیرینكردن بكه‌ن، كه هه‌م خۆیان ناشیرن بكه‌ن و هه‌م په‌رله‌مانیش ناشیرین بكه‌ن، بۆیه ئێمه ویستوومانه به ته‌وافوق و به راوێژ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، پڕۆژه‌كه ده‌رباز بكه‌ین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پڕۆژه چاكسازییه‌كه به‌هایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و، هه‌موولایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه 15/5 پڕۆژه‌ی چاكسازی ده‌بێت گه‌نگه‌شه و په‌سه‌ند كرابێت و ئیمزایشمان كردووه، ئه‌گه‌ر تهوافوقیشی له‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌وا به زۆرینه تێده‌په‌ڕێندرێت".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه گوایه پارتی و یه‌كێتی رێگه ناده‌ن پڕۆژه‌یاسای خانه‌نشینی له په‌رله‌مان گه‌نگه‌شه و په‌سند بكرێت، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند كه "هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه، پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌یكه‌ن، خۆ بینیمان چه‌ندین فڕاكسیۆنی په‌رله‌مان، له به‌رده‌م په‌رله‌ماندا وتیان ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین دانیشتن ئه‌نجام بدرێت، تاوه‌كوو پڕۆژه‌كه تێپه‌ڕێندرێت، به‌ڵام راست نه‌بوو، من ناتوانم هه‌موو نهێنییه‌كان بدركێنم، به‌ڵام ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ویستمان به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای هاوڵاتیان بپارێزین و نه‌هێڵین ئه‌م پڕۆژه‌یه بكرێته پڕوپاگه‌نده، وه‌لێ فڕاكسیۆنیش هه‌بوو پێی باش بوو پڕۆژه‌یاساكه په‌سه‌ند بكرێت، فڕاكسیۆنیش هه‌بوو داوای ده‌كرد به ته‌وافوق پڕۆژه‌كه تێپه‌ڕێنین، ئه‌گه‌رنا با بكه‌وێته دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.