لهدیبهیتێكى تایبه‌ت كهسهنتهرى توێژینه‌وه و راپرسى كوردستان بیست و چوار پێى هه‌ڵسابوو ، هادى عه‌لى به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان یه‌كێك له‌به‌شداربووانى دیبه‌یته‌كه له‌به‌شدارى كردنی چه‌ندین وته‌ى ڕاگه‌یاند بۆ ئاماده‌بووان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێڕاق ، وهململانێى سیاسی ناوخۆی كوردستان ، وهپرسى سه‌ربه‌خۆیی و كارته‌كانى به‌غدا له‌به‌كارهێنانى له‌به‌رامبه‌ر كوردستان به‌رپرسه‌كه‌ى یه‌كگرتوو ڕایگه‌یاند :
ئه‌وه‌ى له‌كوردستان له‌نێوان پارته سیاسیه‌كانى ڕووده‌دات ململانێى سیاسی نیهكه له‌به‌رژه‌وه‌ندى كوردستان دابێت ، به‌ڵكو كار‌و كردار و هه‌ڵوێستیان جۆرێكه لهنهیارێتى و دوژمندارى
هادی عه‌لى ڕاشیگه‌یاند : به‌رپرسانى عێراق حه‌ز به‌تێك چوونى ڕه‌وشى كوردستان ده‌كه‌ن ، وهبهتێك چوونى پێى خۆشحال ده‌بن ، ئه‌و كاته ئه‌و په‌یامه ده‌ده‌ن پێمان كه‌عێراق یه‌كگرتووه له‌ژێر سێبه‌رى ئێمه‌دا بن ، ماف و داواكارى گه‌ڵیك به‌ڕه‌وا نابینن له‌پرسه‌كاندا له‌پێدانى ماف به‌كوردستان به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت به‌لاوازى بیبینن .
له‌سه‌ر پرسى سه‌ربه‌خۆى و دوركه‌وتنه‌وه له‌به‌غدا هادى عادى ڕایگه‌یاند : نه‌مان توانى له‌و ڕێگایه سه‌ركه‌وتوو بین له‌دور كه‌وتنه‌وه‌مان له‌به‌غدا ، له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوانه‌ى كهڕوویاندا كه‌تێیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین ئێستا وا مامه‌ڵه ڵه‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامه‌كانى ده‌كه‌ین ، ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و بنه‌مایانه‌ى كه‌له‌دوای 2003 كارمان له‌سه‌رى ده‌كرد
لهبهشێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كانى هادى عه‌لى لهدیبهیتهكهدا ڕایگه‌یاند : مهرجهعیهتیهكانى شیعه پێیان خۆشه لاوازى زیاتر ڕوو له‌هه‌رێم بكات ئه‌وان پێى دڵخۆش ده‌بن ، ده‌یانه‌وێت به‌لاوازى هه‌رێم تۆڵه‌ى ڕابردووى خۆیان بكه‌نه‌وه ، ته‌نانه‌ت باسیان له‌وه‌ده‌كرد كه‌هه‌رێمى كوردستان بۆ خه‌ڵكى ناوه‌راست و باشوور به ئیقامه ڕێگه ده‌دات ئه‌و خه‌ڵكه سه‌ردانى شاره‌كانى كوردستان بكات
سه‌رچاوه- كوردستان بیست و چوار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.