ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی سه‌ر به كۆمسیۆنی عیراق ئاماری ژماره‌ی ده‌نگده‌ران و بنكه‌كان و ژماره‌ی كاندید و قه‌واره سیاسیه‌كانی هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 25ی نیسانی 2018، مازن عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به رۆژنامه‌نوسانی رایگه‌یاند: له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان 3 ملیۆن و 140 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌زار و 257 بنكه‌ی ده‌نگدان و حه‌وت هه‌زار 174 وێستگه كراوه‌ته‌وه.
گوتیشی: له هه‌موو هه‌رێم 503 كاندیدی قه‌واره سیاسیه‌كان تۆماركراون كه كێبڕكی له‌سه‌ر 46 كورسی ده‌كه‌ن كه به‌مجۆره‌یه: سلێمانی 18 كورسی و هه‌ولێر 16 كورسی و دهۆك 12 كورسی.
له‌باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان مازن عه‌بدولقادر گوتی: ماوه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگده‌ران تا 9/5 به‌رده‌وام ده‌بێت، تائێستاش 70%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆماری بایۆمه‌تریان كردووه كارته‌كانیان وه‌رگرتۆته‌وه.
راشیگه‌یاند له هه‌موو هه‌رێم 173 بنكه‌ی دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدان هه‌یه: له سلێمانی 79 و هه‌ولێر 53 و دهۆك 41 بنكه.
شایه‌نی باسه بڕیاره 12ی ئایاری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه‌بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.