Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:00

حه‌یدر عه‌بادی گه‌یشته‌ شاری سلێمانی

ژمارەیەک هاووڵاتیش له‌كاتی گه‌یشتنی گردبوونه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی بانگەشەکردن بۆ لیستی نه‌سر، گه‌یشته‌ شاری سلێمانی و ژمارەیەک هاووڵاتیش لە بەردەم هۆتێلەکە گردبوونەوە.
 
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ شاری سلێمانی پێی راگه‌یاندین: ئێواره‌ ئه‌مرۆ حه‌یدر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق، به‌مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن گه‌یشته‌ شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن هه‌وادارانی پێشوازی لێكراوه‌.

ئه‌و سه‌ردانه‌ی عه‌بادی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر به‌شداریكردن له‌ رێوڕه‌سمی ناساندنی كاندیده‌كان شاری سلێمانی.

راشیگه‌یاند: لەبەردەم هۆتێل گراند میلینیۆم کە بە شاری جوان ناسراوە، ڕایگەیاند ژمارەیەکی زۆر لە جوتیاران لەبەردەم هۆتێلەکە گردبوونەوە تا لەکاتی گەیشتنیدا داوای  پاره‌ی گه‌نمی ساڵانی پێشوو لە عەبادی بکەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.