Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:18

لە ساڵیادی کارەساتی بۆردومانی قەڵادزێ هاوکاری 300 خێزان دەکرێت

44 ساڵ بەسەر کارەساتی بۆردومان کردنی تێپەڕ دەبێت
کوردستان TV
#7
100%


دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ هاوکارییەکانی بۆ خەڵکی کەمدەرامەت لە شاری قەڵادزێ دابین کرد و تیایدا پارسێلی خۆراک و تەندروستی بەسەر 300 خێزانی هەژار و کەمدەرامەتی شارەکە دابەش کرد.

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 44 ساڵ بەسەر کارەساتی بۆردومان کردنی قەڵادزێدا تێپەڕ دەبێت و لەو یادەدا هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی پاڵپشتی و پڕکردنەوەی پێداویستی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان، گەیەندرایە 300 خێزانی هەژار و کەمدەرامەت لە قەڵادزێ.

لە چالاکییەکەدا پارسێلی خۆراک و تەندروستی پێشکەش بە خێزانەکان کرا کە هەر پارسێلێکی خۆراک نزیکەی 15 کیلۆگرام خۆراکی وشکی تێدایە.

ئەم هاوکارییانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ خەڵکی هەژار و کەمدەرامەتی هەرێمی کوردستان لە داهاتووشدا بەردەوام دەبن و تیایاندا زۆرترین خێزانی هەژار و کەمدەرامەت لە هەرێمی کوردستاندا سودمەند دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.