Erbil 33°C دووشەممە 23 ئەیلوول 17:39

یه‌که‌م ڤێلا له‌ ژێر ده‌ریا دروست ده‌کرێت

له‌ كۆتایی ساڵی 2018 پێشوازی له‌ گه‌شتیاران بكات
کوردستان TV
100%

 میوانخانه‌یه‌كی به‌ناوبانگ له‌ وڵاتی ماڵدیف به‌م زوونه‌  گشتیاره‌كانی له‌گه‌ڵ ماسییه‌كان ده‌خه‌وێنت.

نیاز وایه‌ پاركێكی گه‌شتیاری به‌ناوبانگی وڵاتی ماڵدیف یه‌كه‌مین ڤێلا له‌جیهان له‌ ژێر ئاو بكاته‌وه‌ ، پێده‌چێت ئه‌م ژوورانه‌ ره‌واجێكی زۆری هه‌بێت.

ڤێلاكه‌ له‌ دوو نهۆم پێك هاتووه‌  نزیكه‌ی (16) پێییه‌ له‌ ژێر شه‌پۆله‌كان دایه‌ هه‌ر ژوورێك پانتاییه‌كی فروانی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو پێداویستیه‌كانی رووبه‌ره‌كه‌ی به‌ شووشه‌ داپۆشراوه‌ به‌جۆرێك گه‌شتیاره‌كان ده‌توانن هه‌موو جۆره‌ ماسسییه‌ك ببینن .

 تێچووی ئه‌م ڤێلا (15) ملیۆن دۆلاره‌ دیزانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندازایارانی بیناسازی كۆمپانیای  "كراون ویتم" دیزایین كراوه‌ چه‌ندین تایمه‌ندی سه‌رنج راكێشی هه‌یه‌ نیازاوایه‌ له‌ كۆتایی ساڵی 2018 پێشوازی له‌ گه‌شتیاران بكات.

سه‌رچاوه‌/ بزننس گلاس

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.