نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی سه‌یاره‌یه‌كی جۆری ئه‌ڤیۆ به 3 سه‌رنشینه‌وه كه هه‌رسێكیان عه‌ره‌بی سوننه بوون له بازگه‌ی شارۆچكه‌ی داقوق ڕه‌ت ده‌بێت و بانگه‌شه بۆ كاندیدێكی سوننه مه‌زهه‌ب ده‌كه‌ن له لایه‌ن بازگه‌كه‌وه ڕاده‌گیرێن و پاشان له‌گه‌ڵ پۆلیسێكی ئیتیحادی ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی داقوق ده‌كرێن و له رێگه پۆلیسه‌كه له لایه‌ن 3 كه‌سه‌كه‌وه به چه‌كی خۆی ده‌كوژرێ.
شایه‌نی باسه به‌هۆی یه‌كتر قبوڵنه‌كردنی هه‌ردوو مه‌زهه‌بی سوننه‌و شیعه له عێراق ئه‌و ململانێ و یه‌كتر قبوڵنه‌كردنه به سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵكه‌كه‌یدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
به پێی زانیاریه‌كانی سه‌ته‌لایتی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و 3 كه‌سه خه‌ڵكی گوندی به‌نی عه‌زیه‌ن و بانگه‌شه بۆ كاندیدێكی لیستی ئه‌لوه‌ته‌نیه ده‌كه‌ن به ناوی :حسێن عه‌لی ئه‌لعه‌زیه" دوای ئه‌وه‌ی له بازگه‌ی شارۆچكه‌ی داقوق ڕێگریان لێده‌كرێت بانگه‌شه بكه‌ن بۆ كاندیده‌كه‌یان پۆلیسێكی ئیتیحادیان له‌گه‌ڵ ده‌نێردرێت بۆ بنكه‌ی پۆلیسی شارۆچكه‌كه‌و ئه‌وانیش له ڕێگه پۆلیسه‌كه ده‌كوژن و هه‌ڵدێن و له كۆمه‌ڵگه‌ی عبور سه‌یاره‌كه‌یان جێده‌هێڵن و راده‌كه‌ن.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كان هێزه ئه‌منییه‌كان چوارده‌وری شارۆچكه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه و به چڕی به دوای ئه‌و 3 كه‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه پۆلیسه‌كه‌یان كوشتووه .
شیاوی باسه شارۆچكه‌ی داقوق ده‌كه‌وێته باشووری كه‌ركوك و 40 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی كه‌ركوكه‌وه دووره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.