بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما لە سەرانسەری هەرێم بە بەرزی دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و تەنها هەندێک پەڵەهەوری کەمی دەبێت. خێرایی با لە نێوان 15 بۆ 20 کم/ک دەبێت و ئاراستەکەی باکووری ڕۆژهەڵاتە. پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیک دەبێتەوە و لە ئاستێکی بەرزدا دەمێنێتەوە.
بۆ سبەی دووشەممە 14ـی ئەیلوول، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسیی، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت و نزیک دەبێتەوە لە پلەی ئەمڕۆ. مەودای بینین لە نێوان 9 بۆ 10 کم دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | ئەکشەممە | دووشەممە |
| هەولێر | 39 | 39 |
| سلێمانی | 37 | 37 |
| دهۆک | 38 | 38 |
| هەڵەبجە | 39 | 39 |
| زاخۆ | 39 | 39 |
| ئاکرێ | 39 | 39 |
| پیرمام | 36 | 36 |
| چەمچەماڵ | 40 | 40 |
| گەرمیان | 43 | 43 |
| حاجی ئۆمەران | 24 | 24 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.