سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ،هه‌تا لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش نه‌یانتوانی خۆیان بگرن له به‌رده‌م ڕیفراندۆمدا و ئاخیر ڕۆژ هه‌موویان چوونه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و ده‌نگیان دا ، ڕیفراندۆمیش تاپۆیه‌كی ڕه‌شه و له گیرفانی هه‌موو كوردێكدایه ، ئه‌وانه‌شی ئێستا به‌و جۆره باسی ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن، ڕه‌نگه ئێستا ئه‌گه‌ر قسه‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌ر سندوقی ده‌نگدانیان بۆ لێ بده‌یته‌وه خۆیان شه‌رم بكه‌ن.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئێمه ڕیفراندۆمان كرد تا بزانین میلـلهتهكهمان چی ده‌وێت؟ ئه‌وه‌بوو له ٩٢%ی زیاتر ده‌نگیان به به‌ڵێ دا، وتمان به‌و جۆره گفتۆگۆ له‌سه‌ر خواستی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌ین به‌ڵام وادیاربوو چ ئه‌وان و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش ئه‌وانه‌ی باسی دیموكراسی ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت ڕازی نه‌بوون بڵێین چیمان ده‌وێت و گهلهكۆمهكهیان لێكردین له هه‌موو لایه‌كه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: بابه‌تی ڕیفراندۆم له مێژوودا شتێكی گرنگ بووه‌و له پێشووتردا نه‌بووه و قه‌تیش دووباره نابێته‌وه ، هه‌تا لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش نه‌یانتوانی خۆیان بگرن له به‌رده‌م ڕیفراندۆمدا و ئاخیر ڕۆژ هه‌موویان چونه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و ده‌نگیان دا ڕیفراندۆم تاپۆیه‌كی ڕه‌شه و له گیرفانی هه‌موو كوردێكدایه بۆ هه‌ركات پێویست بوو هه‌تا هه‌تایه ده‌مێنێته‌وه، ئێستاش ده‌مانه‌وێت به هێزه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه دهستوررییهكانمان بین له به‌غداد هه‌رچه‌نده له دوای ئه‌و ڕووداوانه كورد ئه‌و هێزه‌ی نه‌ماوه.
گوتیشی: ڕیفراندۆم بكرایه و نه‌كرایه ئه‌وان په‌لاماری كه‌ركوك و دوزیان ده‌دا، دوای ئه‌وه خۆ ڕیفراندۆم له عه‌فرین نه‌كراوه له هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌لاماریان داوه و كه‌سیش قسه‌ناكات، ئه‌وانه‌ی ئێستا به‌و جۆره باسی ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن، ڕه‌نگه ئێستا ئه‌گه‌ر قسه‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌ر سندوقی ده‌نگدانیان بۆ لێ بده‌یته‌وه خۆیان شه‌رم بكه‌ن، ئه‌وان خۆیان هاتنه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان ڕۆژی ڕیفراندۆم په‌نجه‌یان كرد به مهرهكهبهكهدا و ده‌نگیان دا.
ده‌شڵێت: من له‌پێناو میلـله‌ته‌كه‌ی خۆمدا مردنم هه‌ڵبژاردووه نه‌ك دادگایی كردن له پێناو ڕیفراندۆمدا ئاماده‌م ده‌یان جار دادگایی بكرێم ئه‌گه‌ر ئێستا ریفراندۆم بكرێته‌وه ده جاری تر ده‌نگی بۆ ده‌ده‌م چونكه به مافی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانی ده‌زانم هه‌ر میلله‌تێك ده‌وڵه‌تی نه‌بێت خۆشی نه‌بێت باشتره.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه/ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.