سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت هێزه سه‌ربازییه‌كانی له سوریا بكێشێته‌وه، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا به‌نیازنییه سوریا به‌جێبهێڵێت.
میدیاكانی روسیا له زاری سێرگی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بڵاویكرده‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌نیازنییه سوریا به‌جێبهێڵێت.
لاڤرۆڤ له په‌كینی پایته‌ختی چین به رۆژنامه‌نووسانی وت: هیوادارم بابه‌ته‌كه روونترببێته‌وه له باره‌ی چۆنێتی هاریكاریكردن بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی بابه‌تی سوریا.
له لێدوانێكیدا سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی حه‌وتی پیشه‌سازی كه تیایدا سه‌ركۆنه‌ی روسیایا كردووه، لاڤرۆڤ وتی:" ترسیان له روسیا به ئاشكرا كۆنتڕۆڵی كردوون
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سێرگی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا لە لێدوانێکدا کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕوسییەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، هێزە سەربازییەکانی ڕوسیا بە هیچ شێوەیەک سوریا جێناهێڵن، تەنانەت ئەگەر هێزەکانی ئەمریکاش بکشێنەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرباری ڕاگەیاندنی دۆناڵد ترەمپ بەوەی کە خواستی ئەوەیان هەیە هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا بکشێنێتەوە و دەنگۆی ئەوەش هەیە کە هێزێکی عەرەبی هاوبەش جێگەیان بگرێتەوە، بەڵام لەسەر ئاستی کرداری هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فوراتن و بەنیازی کشانەوە نیین لەو ناوچەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.