بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن لە هەولێر کوژرا، پۆلیسی هەولێریش دەڵێت، رووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە.
فارس محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کوژرا، پۆلیسی هەولێر رایگهیاند: رووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە و پێشتریش خەڵک لەسەر ئەو بابەتە دەستگیرکراون.
فارس محهممهد سادق، کادیری یەکێتی نیشتمانی کوردستان نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شەقامی سەد مەتری شارى ههولێر، لە نزیک فامیلی مۆڵ بەهۆی کێشەیەکی خوێنداری و کۆمەڵایەتی کوژرا.
لیوا عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەولێر راگەیاند، رووداوەکە پەیوەندی بە هەڵبژاردن و کۆمیسیۆنەوە نییە، بەڵکو رووداوێکی کۆمەڵایەتییە و خەڵکی دیکەش پێشتر کوژراون.
بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەولێر پێشتر پۆلیس لەسەر هەمان کێشەی کۆمەڵایەتی چەند کەسێکی دەستگیرکردوون.
لای خۆشیهوه دكتۆر تارق نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایگهیاند: له بهدواداچوونى سهرهتایى بۆمان دهركهوتووه، ئهو كهسه كێشهى كۆمهڵایهتى و خوێندارى ههبووه، مهرامى سیاسى تێدا نهبووه، لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە دەستیپێکردووە.
فارس محهمهد سادق تهمهنی سهروو 50 ساڵه و خێزاندار بووهو نیشتهجێی شاری ههولێره، جگە لەوەی کادری یەکێتی بووە، بەڕێوەبەری بەشی کارگێڕی بووه لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.