به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڤیدیۆی 2 تۆمه‌تباری بڵاو كرده‌وه و داواش له هاوڵاتیان ده‌كات له هه‌ر كوێیه‌ك ئه‌م دوو تۆمه‌تباره‌یان بینی په‌یوه‌ندی به پۆلیسی هه‌ولێره‌وه بكه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه راید "هۆگر عه‌زیز" گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئه‌و 2 تۆمه‌تباره ژن و پیاوێكن و له كاتی گۆڕینه‌وه‌ی دراو به شێوه‌یه‌كی خێرا وهونه‌ری شاراوه پاره ده‌دزن بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئۆفیسه‌كه هه‌ست پێبكات.
ڕاشیگه‌یاند:ئه‌و 2 كه‌سه له چه‌ندان شوێنی تر هه‌مان كرده‌یان ئهنجامداواو بۆیه داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین له هه‌ركوێیه‌ك ئه‌مانه‌ی بینی په‌یوه‌ندیمان پێوه بكات تا نه‌توانن فێڵ له خه‌ڵكانی تریش بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.