Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 09:35

ڕۆمه‌نیگه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ریال مه‌درید ده‌کات ڕایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رکه‌وتوده‌بین له‌گه‌لتان

له‌تواناماندا هه‌یه‌ ریال بكه‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌ى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌
کوردستان TV
100%


ڕۆمه‌نیگه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى جێ به‌جێ كار له‌یانه‌ى بایرن میونشنى ئه‌ڵمانى له‌سه‌ر یاری یانه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ، له‌یاری چوون له‌قۆناغى پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ لێدوان ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌تواناى یانه‌كه‌ماندا هه‌یه‌ بتوانین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین به‌سه‌ر یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ ، وه‌ك وه‌رزه‌كانى پێشوو نابین به‌ئاسانى بچینه‌ ده‌ره‌وه‌ى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ وه‌یاخود له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید شكست بهێنین نه‌توانین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین  و ریال مه‌درید له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ دور خه‌ینه‌وه‌ .

سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر له‌یاری چوون له‌قۆناغى پێش كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا  بایرن میونشن میواندارى ریال مه‌درید ده‌كات 


 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.