Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 09:38

داوه‌رێکى هۆڵه‌ندى به‌ڕێوه‌به‌رى یاری نێوان بایرن میونشن - ریال مه‌درید ده‌بێت

سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 9:45 شه‌و بایرن میواندارى ریال مه‌درید ده‌كات
کوردستان TV
100%


یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا ناسراو به‌یوفا بیۆرن كویپه‌رز  ناوبژیوانى هۆڵه‌ندى ده‌ست نیشانكرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یاری نێوان  بایرن میونشن - ریال مه‌درید  له‌یاری چوون له‌قۆناغى پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ ، ئه‌م یاریه‌ سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت 
ناوبژیوانه‌ هۆڵه‌ندیه‌كه‌  ته‌مه‌ن 45 ساڵ ، به‌ڕێوه‌به‌رى چه‌ندین یاری ریال و بایرن بووه‌ له‌وه‌رزه‌كانى پێشووى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، له‌دیارترین یاری له‌وه‌رزى 2013-2014 به‌ڕێوه‌به‌رى یاری نێوان ریال مه‌درید - ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بوو ، كه‌له‌و یاریه‌دا له‌دوا ساته‌كانى یاری رامۆس  گۆلى یه‌كسانى بۆ ریال تۆماركرد دواتر یاریه‌كه‌یان له‌ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامى چوار گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك به‌مه‌ش بوونه‌ پاڵه‌وانى چامپیۆنس لیگ .
ناوبژیوانه‌ هۆڵه‌ندیه‌كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى چه‌ندین یاری بووه‌ له‌وه‌رزه‌كانى پێشووى چامپیۆنس لیگ له‌وانه‌ یاری نێوان بایرن - ناپۆلى له‌وه‌رزى 2011 كه‌له‌و یاریه‌ بایرن براوه‌بوو به‌ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر دوو گۆل ، وه‌له‌وه‌رزى 2016  به‌ریوه‌به‌رى یاری نێوان بایرن - به‌نفیكا بووه‌ ئه‌و یاریه‌ش به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتا هات

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.