دوای به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان هه‌ر به زوویی وه‌ك یه‌كه‌م هێز ده‌گه‌رێنه‌وه به‌غداو ئه‌میره‌كه‌شیان جارێك پشتیوانی له ریفراندۆم ده‌كات و له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژرادنه‌كانیشدا هێرش ده‌كاته سه‌ر ریفراندۆم.
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید، سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: ئێمه پێش حه‌وت مانگ ده‌مانزانی كه ڕیفراندۆم بۆ په‌رده‌پۆشكردنه ، بۆیه هه‌رزوو دوای ڕیفراندۆم یه‌كێك بوین له‌و هێزانه‌ی كه‌به‌زووی گه‌ڕاینه‌وه بۆ به‌غدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه كاتی خۆی وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕای ئاشكرامان هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌ڕیفراندۆم بۆیه هیچ ئیشكالیه‌تێك نه‌بوو سه‌باره‌ت به ئێمه وه ئێستاش كه‌كاندید كراوین به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندێك هێزی سیاسی عه‌ره‌به‌وه ده‌ستخۆشی كراوه كه كۆمه‌ڵ و گۆڕان كه‌سانێكیان كاندید كردووه كه بۆچونیان ڕوونه به‌وه‌ی سه‌قفی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ستور بێت.
لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌كاتی ناساندنی كاندیدانی حیزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند: ته‌ماشاكه‌ن ئه‌و ریفراندمه سه‌قه‌ته‌ی كردمان چ زه‌ره‌رێكی لێداین، چ ده‌رهاویشته‌یه‌كی خراپی هه‌بوو، كه‌واته ئێره و به‌غدا دوو شتی له‌یه‌ك دابڕاو نین، كاتێك ده‌توانین له به‌غدا رۆڵێكی باش ببینین و مافه‌كانی خۆمان بچه‌سپێنین، كه لێره تۆكمه و تووندوتۆڵ بین.
كه‌چی له كاتی به‌رێوه‌چوونی ریفراندۆمیشدا له 25ی ئه‌یلول ئه‌میری كۆمه‌ڵ به‌شداری له ریفراندۆم كرد و داوای له خه‌ڵك كرد به جۆش و خرۆشه‌وه به‌شداری پرۆسه‌كه بكه‌ن.
ئه‌وكات ناوبراو رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌عبیر له مافه خۆرسك و سرووشتییه‌كه‌ی خۆی بكات، كه بریتییه له خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆبوون و، له وڵات و نیشتمانی خۆی به ئازادی و سه‌ربه‌ستی بژی، هه‌موو لایه‌ك به جۆش و خرۆشێكی باشه‌وه بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
سه‌رچاوه: ده‌نگی ئه‌مریكا
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.