بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگایی سلێمانی، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ده‌ستگیركردنی سێ تۆمه‌تباری راگه‌یاند، به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر.
ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە كۆنفراسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕابردوودا بە تۆمەتی دزیكردن و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەرەوە باندێكی سێ كەسیمان دەستگیر كردووە كە ئەو سێ كەسە كیلۆیەك مادەی هۆشبەر و بڕێك ئاڵتون و چەند پارچە چەكێكیان پێ بووە.
ئاسۆ تەها گوتشی: ئه‌و تۆمه‌تبارانه له‌كاتێكدا ئاشكرابوون و ده‌ستگیركراون كه یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی دزیكردن له ماڵێكدا ده‌ستگیركراوه، دواتر ئه‌و بڕه مادده هۆشبه‌ره‌ی پێ گیراوه‌و هه‌واڵی له‌سه‌ر دوو تۆمهتبارهكهی دیكه داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.