به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاگه‌یاندراوێكدا ده‌ستگیركردنی باندێكی دزیكردنی له هه‌ولێر ڕاگه‌یاند.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه به بوونی ڕووداوێكی دزیكردن له گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵان، پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ڕووداوه كرده‌وه و توانی له ماوه‌یه‌كی كه‌م ناسنامه‌ی 2 تۆمه‌تبار ئاشكرا بكات و ده‌ستگیریان بكات.
راشیگه‌یاندووه: له‌م باره‌یه‌وه (ڕائید سیروان حه‌مید حه‌سه‌ن) به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژهه‌ڵات، به پۆلیسی هه‌ولێری ڕاگه‌یاندووه كه‌وا " ئاگادار كراینه‌وه به‌بوونی ڕووداوێكی دزیكردن، ده‌ستبه‌جێ دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ ئه‌م ڕووداوه كرده‌وه و توانیمان له ماوه‌یه‌كی كه‌م ناسنامه‌ی 2 تۆمه‌تبار ئاشكرا بكه‌ین به ناوه‌كانی (ك.م.ع) ته‌مه‌ن 34 ساڵ، (ا.ب.هـ) ته‌مه‌ن 39 ساڵ.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: تۆمه‌تباره‌كان دوای ده‌ستگیركردنیان دانیان نا به تاوانه‌كه‌یان كه‌وا هه‌ڵسابوون به دزینی شانه‌ی هه‌نگ كه بڕه‌كه‌ی به نزیكه‌ی 3 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌خه‌مڵێنرێت.
هه‌روه‌ها له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه یه‌ك له تاوانبارانی سه‌ره‌وه ماوه‌ی 2 مانگه له گرتووخانه ئازاد كراوه دوای ئه‌وه‌ی پێشتر بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ سزای زیندانی به‌سه‌ر دا سه‌پێنرابوو.
راشیگه‌یاندووه: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م ڕووداوه كرایه‌وه دادوه‌ر بڕیاریدا به به‌ندكردنی هه‌ردوو تاوانبار به مادده (443) له یاسای سزادان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.