د.موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له لێدوانێكی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: سوێند خواردنه ده‌ستوریه‌كه‌ی من بۆ بوون به ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق مانای بڕوابوون نیه به‌یه‌ك پارچه‌یی خاكی عیراق .
ده‌شڵێت: من سوێند بۆ ئه‌وه ناخۆم یه‌ك پارچه‌یی خاكی عێراق له عێراقیه‌كان بپارێزم به‌ڵكو سوێند بۆ ئه‌وه ده‌خۆم خاكی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی عێراق بپارێزم.
ده‌رباره‌ی به‌شداری كورد له‌پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق له‌دوای ڕیفراندۆم، د.موسه‌نا ده‌ڵێت: "ڕیفراندۆم تاوان نه‌بوو تا بڵێن بۆ ئه‌نجامتان دا یا نه‌دا"
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر لهبهتاڵیش ئه‌نجاممان دابێت ئه‌وه كێشه نیه كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه‌ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كردیانه تاوان بۆ زه‌بون كردنی گه‌لی كورد.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ده‌ڵێت: من بڕوام به‌یه‌ك پارچه‌یی خاكی عێراق نیه و هه‌ر كه‌سێك كه بڕوای به‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو، بڕوای بهیهكپاڕچهیی عێراق نیه.
ده‌شڵێت: ئه‌مه قسه‌ی من نیه قسه‌ی هه‌موو حیزبه‌كانه به‌ڵام ڕه‌نگه من بوێرتر بم كه ئه‌و قسه‌یه به‌ڕاشكاوانه ده‌ڵێم، ئه‌مه عه‌قیده‌ی سیاسیه هیچ پێچه‌وانه‌یه‌ك نیه له توركیا كورده‌كان سوێند به‌گه‌وره‌یی میلله‌ت ده‌خوات و بڕواشیان به‌ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی كورد هه‌یه.
ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی خواردنی سوێندی ده‌ستووری له په‌رله‌مانی عێراق موسه‌نا ئه‌مین ده‌ڵێت: به‌پێی مادده (50) له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقی، كاتێك كاندیدێك ڕێژه‌ی ده‌نگی پێویست ده‌هێنێت بۆ بوون به ئه‌ندام په‌رله‌مانی ده‌بێت سوێندی ده‌ستوری به‌م شێوه‌یه بخوات " سوێند بێت به‌خوای مه‌زن، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی یاسایم بهلێبڕاوانه و دڵسۆزانه جێ به‌جێ بكه‌م و پارێزگاری له‌سه‌روه‌ری عێراق بكه‌م و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ی له‌به‌رچاو بگرم و شه‌ونخونی بكه‌م بۆ سه‌لامه‌تی زه‌وی و ئاسمان و ئاو و سامان و ڕژێمه دیموكراتیه‌كه‌ی و فیدراڵیهكهی و كاربكه‌م بۆ پارێزگاری كردن له ئازادیه گشتی و تایبه‌تیه‌كان و سه‌ربه‌خۆیی دادگا و پابه‌ندبوون به‌جێ به‌جێ كردنی یاساكان به ئه‌مانه‌ت و بێلایه‌نیه‌وه،خواش شاهێده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا چۆن سوێندی ده‌ستوری ده‌خۆیت به‌پێی مادده (50)ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقی ساڵی (2005) له‌كاتێكدا ئه‌و سوێنده باسی پاراستنی سه‌روه‌ری و خاكی عێراق ده‌كات كه ئه‌و خۆی بڕوای به‌یه‌ك پارچه‌یی خاكی عێراق نیه؟
د.موسه‌نا ئه‌مین ده‌ڵێت : سه‌روه‌ری خاكی عێراق واته یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق نا، له‌هیچ شوێنێكی ئه‌و سوێنده باسی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ناكات من سوێند ده‌خۆم خاكی عێراق بپارێزم له دوژمنه ده‌ره‌كیه‌كان نه‌ك له‌گه‌لانی عێراق خۆی كه ماڵی خۆیانه خانه له‌خاوه‌ن ماڵ ناپارێزرێت،عیراقیه‌كان ویستیان بیكه‌نه دوو پارچه سێ پارچه ماڵی خۆیانه.
د.موسه‌نا له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌دا ڕه‌خنه‌ی له‌وانه‌ش گرت كه ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن له‌سه‌ر سوێنده ده‌ستوریه‌كه و وتی"من عیراق لهعیراقیهكان ناپارێزم ئه‌وانه‌ی ئه‌و ڕه‌خنه‌ی سوێنده له‌من ده‌گرن خۆیان پاشكۆی ده‌وڵه‌تانی بێگانه و ده‌ره‌كین و له‌هه‌مانكاتدا داوا ده‌كات له‌من،له‌كاتێكدا ده‌بێت خۆی پابه‌ند بێت به‌و سوێنده‌وه،سه‌روه‌ری واته سه‌روه‌ری گه‌لی عیراق نه‌ك هی حه‌یده‌ر عه‌بادی،ئێمه‌ش وه‌ك كورد به‌شێك له‌و سیادهیهوه به‌ده‌ستمانه‌وه‌یه."
د.موسه‌نا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: خودی عیراقیه‌كان پابه‌ند نه‌بوون بهسوێنده دهستوریهكهوه و ده‌ڵێت: "بۆ عیراقیه‌كان سیستمی فیدراڵی و دیموكراتیان پاراستووه؟عیراق بۆخۆی بۆته دارده‌ستی وڵاتانی بێگانه له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ركه‌س ئه‌و قسانه بۆ من ده‌كات با بۆخۆی بكات نه‌ك من."
گوتیشی: تێگه‌یشتنی قانونی من بۆ ئه‌و سوێنده وایه نه‌ك قسه‌ی بازاڕی بكه‌م یا موزایه‌ده‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌خه‌ڵك بفرۆشم هه‌ركه‌سێكیش به‌بۆچونی من لهقانون تێبگات ده‌بێت وا تێبگات.
د.موسه‌نا له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كان زیاتر دواو و وتی"سه‌ربه‌خۆیی نابێت جێگای قسه‌كردن بێت چونكه گوزارشت له كه‌رامه‌تی میلله‌تێك ده‌كات.
ده‌شڵێت: به‌ڵێ ئێمه بڕوای ته‌واومان هه‌یه كه تاكه چاره‌سه‌ر و ئیستحقاقی كورد سهربهخۆۆیه، به‌ڵام تا ئه‌و كاته‌ی به‌شێك ده‌بین له‌م جوگرافیا و ده‌وڵه‌ته پێویسته كورد نوێنه‌ره به‌هێزه‌كانی خۆی بنێرێته به‌غداد تا به‌رگری له كه‌رامه‌ت و مافی بكات،خۆ ناكرێت ئێمه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نه‌بین و له‌ولاشه‌وه مافه‌كانمان له‌به‌غداد بن و نه‌چین ئه‌وه لۆژیك نیه به‌ڕاستی.
له كۆتایشدا ده‌ڵێت: گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه بۆ به‌غداد هی ئه‌وه‌یه ئێمه نه‌مانتوانیووه سه‌ربه‌خۆ بین ئه‌گه‌رنا ڕۆژێك له‌به‌غداد نه‌ده‌ماینه‌وه ئێستاش كهمافهكانمان له‌به‌غداده ده‌بێت بچینه به‌غداد و پارێزگاری لێ بكه‌ین."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.