Erbil -0°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 07:22

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ستایشی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کات بۆ پێشوازی کردن له‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران

له‌ راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ستایشی حکومەتی هەرێمی كوردستان کراوە
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ستایشی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات بۆ پێشوازی كردن له‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران
کوردستان TV
100%

ئۆفیسی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: له‌ راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ستایشی حکومەتی هەرێمی كوردستان کراوە و لە چەند بابەتێکی گرنگ وەک پێشوازی کردن لە ئاوارە و پەنابەران .

رۆژی 20ـی 4ـی 2018 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە جیهان بڵاوکردەوە، لەم راپۆرتەدا بەشێکی تەرخانکراوە بە عێراق و تیایدا لە بارەی چەند پرسێکەوە سەرنج و تێبینیی خۆی خستووه‌تەروو. 

لەوانە پێشێلکردنی ئازادى رادەربڕین و کاری ڕۆژنامەگەرى، رەوشی چاکسازییەکان و ئەشکەنجەدان، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، رەوشی کەمە نەتەوایەتی و ئایینییەکان و رووداوەکانی شازده‌ی ئۆکتۆبەر و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە رەوەشی مافی مرۆڤ. 

هه‌ر له‌و باره‌وه‌ ئۆفیسی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تیشكی خسته‌ سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك و له‌وان خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ كه‌ به‌ بێ مۆڵه‌ت به‌ڕێوه‌چوون و تیایدا چه‌ند لایه‌نێك و كاناڵی راگه‌یاندن هانی خۆپێشانده‌رانیان ده‌دا بۆ توندوتیژی كه‌ به‌ پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه‌، هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاتووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیر ده‌كرێن به‌ پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و هه‌موو مافێكی زیندانیان هه‌یه‌. 

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستی هاتبێت بۆ یه‌كسانی مافی ئافره‌ت و پیاو و هه‌موو هه‌وڵێكی داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تووندوتیژی دژی ئافره‌تان كه‌م بكرێته‌وه‌ .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.