Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:30

له‌ دوورگه‌ی ریۆگین گه‌نجینه‌یه‌کی گرانبه‌ها دۆزرایه‌وه‌

سه‌دان پارچه‌ی به‌ نرخ و گرانبه‌ها له‌ خۆ ده‌گرێت
کوردستان TV
100%


له‌ دوورگه‌ی " ریۆگین "  له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا گه‌نجینه‌یه‌كی كۆن  دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می یه‌كێك له‌ پاشا كۆنه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ و به‌ سه‌دان پارچه‌ی به‌ نرخ و گرانبه‌ها له‌ خۆ ده‌گرێت .

دورگه‌ی ریۆگین كه‌ ئه‌م گه‌نجینه‌یه‌ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌، ده‌كه‌وێته‌ نێوان ده‌ریای به‌لتیك له‌ نزیك كه‌ناره‌كانی ئه‌ڵمانیا و روبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی  ( 400 ) مه‌تر ده‌بێت و نزیكه‌ی 600 پارچه‌ كانزای به‌ نرخ و گرانبه‌های تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌یان بۆ سه‌رده‌می مه‌لیك ( هارالدی یه‌كه‌م ) ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ له‌ نێوان ساڵه‌كانی ( 910 بۆ 987 ) ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌ .

پسپۆرانی بواری گه‌نجینه‌ ئاشكرایان كردووه‌  ،ئه‌م گه‌نجینه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مه‌لیك ( هارالدی یه‌كه‌م ) له‌م كاته‌ی بۆ باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا رایكردووه‌ ،ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ( سفینی یه‌كه‌م) ی كوری كوده‌تای به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا كردووه‌ .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.