Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:35

بڕی دوو ملیار دینار بۆ موچه‌ى پاسه‌وانانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ زیاد کرا

به‌بریارى نێچیرڤان بارزانى بریارى ده‌ستكارى له‌پاشه‌كه‌وتى موچه‌ى پاسه‌وانان درا له‌باش كردنى
کوردستان TV
100%


به‌بڕیاری  نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ، بڕی دوو ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان زیاد كرا ، به‌مه‌به‌ستى باش كردنى موچه‌ى پاسه‌وانان و ده‌ستكارى له‌پاشه‌كه‌وتى موچه‌یان . 
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند : زیاد كردنى موچه‌ى پاسه‌وانانى وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ى پاسه‌وانان دێت ، كه‌ئاراسته‌ى حكومه‌تیان كردبوو به‌مه‌به‌ستى باشتركردنى باری بژێوى ژیانیان  ،  له‌ده‌ست كارى كردنى  پاشه‌كه‌وتى موچه‌كه‌یان ، به‌بریارێكى سه‌رۆكى حكومه‌ت بڕیاردرا له‌سه‌ر باشتر كردنى موچه‌ى پاسه‌وانان ، ئه‌میش به‌زیاد كردنى  دوو ملیار دینار كه‌به‌سه‌ر موچه‌ى پاسه‌وانان دابه‌ش ده‌كرێت له‌پێناو موچه‌یه‌كى باشتر .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.