Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 01:28

عێراق وردەکاری هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی لە خاکی سووریا بڵاوکردەوە

36 چەكداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژراون
کوردستان TV
#10
100%


سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە سوپای عێراق ئەمڕۆ یەک شەممە وردەکاری هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقی لە دژی داعش لە ناوخۆی سوریا ئاشکرا کرد.

گوتەبێژ بەناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لە ڕاگەیەنراوێكدا وردەكاری هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراقی لە سنووری خاكی سووریا بڵاوكردەوە، كە بەوهۆەوە 36 چەكداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژراون.

عەمید یەحیا ڕەسوول لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق لە جۆری ئێف – 16 چەند گورزێكیان لە ناو خاكی سووریا ئاراستەی بنكە و بارەگەكانی تیرۆریستانی داعش كردووە، كە بوونەتە مەترسی بۆ سەر سنوورەكانی عێراق و سووریا.

وەک لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی پێکراوە، ڕۆژی 19ی نیسان هێزی ئاسمانی عێراق لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی ئێف 16وە هێرشی کردە سەر بنکە و بارەگایەکی چەکدارانی داعش لە ناوخۆیی سوریا، کە مەترسی بوون لەسەر ئاسایشی عێراق.

زیاتر گوتی، هێرشەكە بە پشت بەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری ئەنجام دراوە، كۆبوونەوە و چالاكییەكانی داعش لە ناوچە سنوورییەكانی سووریا بە وردی كراونەتە ئامانج و بە تەواوی بۆردمان كراون، هەڵمەتە ئامانجەكانی خۆی بە تەواوی پێكاوە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.