ئاری هه‌رسین سه‌رۆكى لیستى نه‌ته‌وه‌یی له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌په‌یامێكدا له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تى خۆی له‌فه‌یس بووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كانى ئێستاى هه‌ڵبژاردنى قه‌واره‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان تایبه‌ت له‌شارى سلێمانى ناوبراو ئه‌و په‌یامه ده‌دات به لیسته‌كه‌ى به‌رهه‌م سالح و قه‌واره‌و لایه‌نه‌كانى دیكه كه‌شارى سلێمانیان كردووه‌ته كردووه‌ته شارى شه‌ڕه جوێن و ده‌سته‌واژه‌ى سه‌رسه‌ریانه ، وه‌ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت له‌سلێمانى ته‌نیا پارتى شاره‌كه‌ى خۆی لێ حه‌رامه ، هه‌مووى كوڕى چاكه به‌س پارتى نه‌بێت
ته‌واوى ڕونكردنه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆكى لیستى نه‌ته‌وه‌یی له‌په‌رله‌مانى كوردستان :
ئێمە وتمان دەرزی بە سوژن جواب ئەدەینەوە...
بۆ لیستەکەی کاک بەرھەم و ھەموو ئەوانی تریش، زۆر بە کورتی
سلێمانی لە شاری ھەڵمەت و قوربانیەوە بوەتە شاری شەڕە جوێن و دەستەواژەی سەرسەریانە. کاندید و ئەندام و لایەنگری پارتی شارەکەی خۆی لێ حەرامە، ئەویش چونکە وەک ئەوان بیر ناکاتەوە. لە سلێمانی ھەموو کوڕی چاکن، بەس پارتی نەبێت. ھەر لە «پری» مۆدێرنەوە بیگرە ھەتا «پۆست» مۆدێرنە، ڕۆژنامەنوس، نوسەر و... تا دێت... تەقاندنی تۆپی ئازادی و دیموکراسی لە دژایەتی کردنی پارتیدا ئەبینن. ئەی لە بنەڕەتدا دیموکراسی قوبوڵکردنی ڕای جیاوازی بەرامبەر نیە؟
لەبەرامبەر ئەم مەنتیقە «نامەنتیقە» سەقەتەدا ئێمەش ئەم چەند قسە بەسیتە ئەکەین:
یەکەم: بانگەشەی خۆتان لە سنوری ئەودیو دێگەڵە و ئەم دیو دێگەڵە بکەن. بەڵام بەرنامەی داگیرکەر مەکەن بە دروشمی خۆتان، چونکە ئەوە جاشایەتی ڕووتە.
دووھەم: ئەگەر ئەودیو دێگەڵەتان لە ئێمە حەرام کرد، ئەوا ئەم دیو دێگەڵەش لە ئێوە حەرامە.
سێھەم: مادام لەسەر ھیچ بەرژەوەندیەکی ئەم خاکە پیرۆزە ھاوڕا نین جگە لە دژایەتی کردنی پارتی... بۆچی ئەوەندە ئازا نین، ھەموتان یەکگرن بۆ تێک‌شکاندن و لەناوبردنی پارتی؟
چوارەم: ئەگەر ئەو جورئەتەش لەئارادا نیە، لەناو خۆتانا پاکتاووێکی یەکتری بکەن... ئیتر ڕێگەی سێھەم خەو و خەیاڵە.
ئاری محەمەد ھەرسین
٢٠١٨/٤/٢٢
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.