سەرۆكی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق رێژەی وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدانی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و تا ئێستا زۆرترین هاووڵاتی لە سلێمانی كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە.
عەلی قادر سەرۆكی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق لە كۆنگهرهیهكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە سنووری پارێزگای هەولێر %64ی هاووڵاتییان كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە و لە پارێزگای سلێمانی %67 و لە پارێزگای دهۆكیش 65% كارتی دەنگدان وەرگیراوەتەوە.
سه‌رۆكى ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق گوتیشی: تا 2018/5/5 هاووڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانى بنكه‌كانى ده‌نگدان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارته‌كانیان.
عه‌لى قادر، راگه‌یاند، له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر له سه‌دا 64ى هاووڵاتیان كارتى ده‌نگدانیان وه‌رگرتوه‌ته‌وه، تا 2018/5/5 هاووڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانى بنكه‌كانى ده‌نگدان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارته‌كانیان.
راشیگه‌یاند، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى له‌دواى 9-11-2017وه بایۆمه‌تریان ئه‌نجامداوه‌و كارتى نوێیان بۆچاپ ناكرێت، ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌توانن به كارته كۆنه‌كه ده‌نگ بده‌ن، كارته‌كانیان پوچه‌ڵ ناكرێته‌وه و ده‌توانن به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
عه‌لى قادر وتیشى، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه كارتى نوێیان بۆ ده‌كرێت ده‌توانن به‌و كارته ده‌نگ بده‌ن ناتوانن به كارته كۆنه‌كه ده‌نگ بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.