ئەمڕۆ یەکشەممە 22\4\2018، زیاد پیر، پەرلەمانتاری شاری دیاربەکری هەدەپە، بە میدیاکانی تورکیای راگەیاند، کە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی تورکیا، سڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی زیندانیکراوی هەدەپەیان، بۆ سەرۆکایەتی کاندید کردووە.
لە بەرواری 4\11\2016، سڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان دەستگیرکراوهو بڕیاریشە له رۆژی 24\6\2018، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی تورکیا، ئەنجام بدرێت.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، رێژەی کورسییەکانی هەڵبژاردنی بەپێی پارێزگاکان دیاریکردو ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی تورکیا لە 550 کورسییەوە بۆ 600 کورسی زیاد كراو باکووری کوردستانیش 131 کورسی بەردەکەوێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.