فڕۆكەی گێرد مۆلەر وەزیری هاریكاری و گەشەپێدانی ئەڵمانیا و شاندی یاوەری گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22\4\2018، گێت مۆلەر، وەزیری گەشەپێدانی ئەڵمانیا و شاندێکی باڵای ئەو وڵاتە، بە سەردانی فەرمی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ کرا.
بڕیارە وەزیری هاریكاری و گەشپێدانی ئابووری ئەڵمانیا لە هەولێر دوو سەنتەر یەكێك بۆ پەنابەرە گەڕاوەكان لە ئەڵمانیاوە بۆ عێراق و سەنتەرێكیش بۆ ئاوارەكانی عێراق و گەڕاندنەوەیان بۆ ناوچەكانی عێراق بگەڕێنەوە.
عەلی سندی وەزیری پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە پێشوازی هاتنی شاندی باڵای ئەڵمانیایە كە لە وەزیری هاریكاری و گەشەپێدانی ئابووری و بەرپرسانی حكوومی و پەرلەمانی ئەڵمانیا بوونیان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.