ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه له‌پارێزگای سلێمانى ئه‌فسه‌رێك له‌هێزه‌كانى ئاسایشى یه‌كێـتى نیشتیمانى كوردستان هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌رپرسێكى دیار لهقهوارهكهى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح كه‌ناوبراو به‌مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى بنكه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن له‌یه‌كێك لهگهرهكهكانى شارى سلێمانى بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن سه‌ردانى ئاسایشى كردووه بۆ ته‌واو كردنى مامه‌ڵه‌ى كردنه‌وه‌ى باره‌گاكه‌یان ، دواتر له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه رووبه‌رووى لێدان و سوكایه‌تى و جوێن دان ده‌بێته‌وه .
به‌رپرسه‌كه‌ى لیسته‌كه‌ى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح به‌ناوى دانا ته‌یب مه‌نمى ڕایده‌گه‌یه‌نێت سوكایه‌تى و هێرشم كراوه‌ته سه‌ر له‌لایه‌ن به‌رپرسێكى ئاسایشى یه‌كێتى گوایه من وێنه‌ى ژماره‌ى ئۆتۆمبێلى یه‌كێك له‌به‌رپرسانى ئاسایشى سلێمانیم گرتووه له‌كاتێك ئه‌مه ڕاست نیه من ئه‌و كاره‌م نه‌كردووه كهئاسایش وتویهتى پێم .
سه‌رچاوه - خه‌ندان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.