دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش 3 هاوڵاتی گه‌نجی كوردیان به ناوه‌كانی (شوانه كه‌ریم) و (هه‌ردی عه‌دنان) و (حه‌مه‌ی حه‌سه‌ن گاوان) له ناحیه‌ی زنانه‌ی سه‌ر به قه‌زای كفری ده‌ستگیر كرد، ئه‌مڕۆ دوای 3 مانگ له بێسه‌ر و شوێن بوونیان ئازادكران.
به‌پێی زانیارییه‌كان داعش له ناوچه‌كه توانای خۆژیانی نه‌ماوه و پێگه شاراوه‌كانی له‌ق بوون، وه‌ك ساڵانی پێشوو سام و قورساییان نه‌ماوه‌و توانا مادییهكانیشیان پووكاوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه دوای ماوه‌یه‌ك كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و 3 گه‌نجه په‌یوه‌ندییان به هیچ هێزێكی ئه‌منی و ئاسایشه‌وه نییه ئازادی كردوون.
شایه‌نی باسه له ئێستادا داعش توانای حه‌واندنه‌وه و راگرتنی دیلی هیچ لایه‌كی نه‌ماوه له‌به‌ر جێ گۆڕكێی به‌رده‌وامیان له‌م حه‌شارگه‌وه بۆ ئه‌م حه‌شارگه و خۆشاردنه‌وه‌یان له ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.