ئه‌مڕۆ 22ى نیسانى 2018، هه‌واڵى مردنى ڤێن ترۆیهر بڵاوبووه له ته‌مه‌نى 49 ساڵیدا كۆچى دوایی كرد .
ترۆیهر له به‌شى یه‌كه‌مى فیلمى هارى پۆته‌ر و له فیلمى ئۆستن پاوه‌رز نواندنى كردبوو به‌رامبه‌ر مایك مایهرسى ئه‌كته‌ر، ترۆیهر له ژماره‌یه‌ك له به‌رنامه‌كانى ته‌له‌فزیۆن ده‌ركه‌وت و له وانه‌شدا له به‌رنامه‌ى به‌ناوبانگى به‌ریتانیا "بیك برازه‌ر"ى ساڵى 2009.
له ساڵى 2012 ترۆیهر یارمه‌تى به‌خشى به یه‌كێك له ڕێكخراوه خێرخوازهكانى منداڵان له ئێرلانداى باكوور دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه دزى له ڕێكخراوه‌كه كرابوو.
ڤێن ترۆیهر ئه‌كته‌رێكى ئه‌مریكییه و درێژى باڵای 81 سانتیمه‌تر و كێشى 16 كیلۆ بوو، له 1ى كانوونى دووه‌مى ساڵى 1969 له ویلایه‌تى میشگان له دایك بووه و له ته‌مه‌نى 49 ساڵیدا و له 21ـی نیسانى 2018 له ویلایه‌تى كالیفورنیا كۆچى دوایى كرد.
وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.