باوشك كارێكه به‌بێ ویستی خۆت ئه‌نجام ده‌دیت ئامانج لێی پڕكردنی سییه‌كانه له هه‌وا.
له‌كاتی ئه‌نجامدانی باوشكهكه هه‌موو كه‌سێك ده‌می لێك ده‌كاته‌و به‌جۆرێك قه‌باره‌ی قوڕگی چوار ئه‌وه‌ندی خۆی ئاسایی گه‌وره‌تر ده‌بێت ، ماوه‌ی (6) چركه دهخانهینێت و ماسوولكه‌كانی ده‌مووچاو گرژده‌بن،له‌گه‌ڵ خۆی هه‌دوو چاویش ده‌نوقێنێت.
له‌و ساته‌ی هه‌ركه‌سێك باوشك ده‌كات هه‌موو هه‌ستیاره‌كانی ده‌وستێت ، تاراده‌ییه‌ك كه‌سكه له هه‌موو جیهان داده‌بڕێت زۆرجاریش هه‌ردوو ده‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ باوشكوكه به‌رزده‌كاته‌وه .
ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه هۆی باوشك:
- له‌كاتی بۆژان(نزیك بوونه‌وه‌ی كاتی خه‌وتن)
- له كاتی له خه‌و هه‌ڵده‌ستیت.
- له‌كاتی هه‌ستكردن به دڵه‌راوكێ.
- له‌كاتی خاو بوونه‌وه‌ی ماسوولكه‌كان.
- له‌و كاته‌ی هه‌ست به برسی بوون ده‌كه‌یت.
- له‌كاتی ماندووبوون یان له‌توانا نه‌بوون بۆ ئه‌نجامدانی كاری زیاتر.
تاوه‌كو ئێستا باوشك له رووی زانستی مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ره لێكدانه‌وه‌ی زۆریشی له‌سه‌ره بۆنموونه باس له‌و بۆچوونانه ده‌كه‌ین:
- هه‌ندێك له دكتۆران ده‌ڵێن: له‌و كاته‌ی ئاستی ئۆكسجین نزمتر ده‌بێت له ئاستی جه‌سته‌ی مرۆڤ، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن.
- هه‌ندێك له زانایانی ده‌روونناسی ده‌ڵێن: باوشك به‌ڵگه‌یه‌كه له بوونی ململانێی نێوان خود و خه‌وتن له‌لایه‌ك له‌لایه‌كیتریش له نێوان جه‌سته‌و پێویستی خه‌وتن.
- هه‌ندێك له دكتۆران ده‌ڵێن : باوشك كاردانه‌وه‌یه‌كی سییه‌كانه له‌كاتی خاووبوونهوهیان رووده‌دات.
- لێكۆلهوهرێكی فه‌رنسی ده‌ڵێت: باوشك ئه‌ركێكی سروشتییه بۆ زیاد بوونی چالاكی .
باوشك یه‌كێك له‌و حاڵاتانه‌ی زوو له یه‌كێك بۆ یهكێكیتر ده‌گوازرێته‌وه ، كاتێ كه‌سێك له ناو كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك باوشك ده‌كات ، له‌ماوه‌ی چه‌ند چركهییهك زۆربه‌یان باوشك ده‌كه‌ن هه‌ندێك سه‌رچاوه ده‌ڵێن: یه‌ك كه‌س باوشك بكات له‌هه‌مان كاتدا 7 كه‌س باوشك ده‌كه‌ن هه‌رچه‌نده تائێستا نهسلماندراوه هۆكاره‌كه‌ی چییه؟ به‌ڵام به‌پێی هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه ده‌ریانخستووه كه" بینین" هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ گوازتنه‌وه‌ی باوشك بۆ یه‌كێكی تری به جۆرێك كه‌ش و ههواییهك دورست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ریش باوشك ده‌كات .
سووده‌كانی باوشك : سییه‌كان هه‌وای نوێ وه‌رده‌گرێن ، سییه‌كان گه‌وره ده‌بن ، ئاستی ئۆكسجین له خوێن باش ده‌كات ، هاوكاره بۆ ئه‌وه‌ی مێشك رووبه‌رووی گۆرانكارییه‌كان بێته‌وه، چالاكی ماسوولكه‌كان و دڵ به‌هێزده‌كات .
سه‌رچاوه/ ئهلموسعه ئه‌لحوره
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.