ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا داوا له سه‌رجه‌م ده‌زگا میدیاییه‌كان و میدیاكارانی كوردستان ده‌كات ڕۆڵێكی ئه‌رێنی و كاریگه‌ریان هه‌بێت له پاراستنی ئارامی و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی.
له سه‌د و بیسته‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی و به‌بۆنه‌ی ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه‌وه، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسان و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین، هیوای پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین له كاری پیشه‌ییانه و گه‌یاندنی په‌یامی دروست و نیشتیمانیانه‌دا بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر به كۆمه‌ڵگا، داكۆكیكردنی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانیش له ماف و خواسته‌كانی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین.
مایه‌ی شانازییه له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌یان ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی و میدیایی به جیاوازیی بیروڕا و په‌یامی سیاسییه‌وه له كه‌شێكی ئازاد‌دا كار ده‌كه‌ن. ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان له ڕێگه‌ی پێڕه‌وكردنی میتۆدێكی دروستی پیشه‌ییانه و مه‌ده‌نیانه‌ی متمانه‌دار و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ر كرده و ڕه‌فتارێك زیان به شكۆ و ناوبانگی میدیای كوردی و ئاشتی و سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵگا بگه‌یه‌نێت، ده‌توانن ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بێت له پاراستنی ئه‌م ئازادییه‌ی كه مافی خۆیانه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه په‌رۆشی ڕه‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو و شارستانیانه‌یه بۆ كاری ڕۆژنامه‌وانی به‌پێی پره‌نسیپه‌كانی ئازادیی بیروڕا. له‌گه‌ڵ پاراستنی هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م به میدیا ڕه‌وا بینراوه، هاوكات چاوه‌ڕوانیشی له ده‌زگا میدیاییه‌كان و میدیاكارانی كوردستان هه‌یه وێڕای ڕۆڵی كاریگه‌ریان له پاراستنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌پێدانی كولتووری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیی كۆمه‌ڵگا و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی نیشتیمانی، ڕۆڵێكی كاریگه‌ر له هاوكاریكردنی ده‌زگا حكوومییه‌كان بگێڕن له میانه‌ی چاودێریكردن و به‌دواداچوونی كار و پرۆژه جیاجیاكانه‌وه و ببنه پردی نێوان هاووڵاتیان و حكوومه‌ت.
ئێستا له هه‌رێمی كوردستان كه‌شێكی ئازاد و ئارام ڕه‌خسێنراوه بۆ ئه‌نجامدانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی عێراق كه خوازیارین له كه‌شێكی مه‌ده‌نیانه‌ی دروست و سه‌قامگیردا به‌ڕێوه بچێت، له سه‌رجه‌م ده‌زگا میدیاییه‌كان و میدیاكارانی كوردستانیش داواكارین ڕۆڵێكی ئه‌رێنی و كاریگه‌ریان هه‌بێت له پاراستنی ئارامی و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشكه‌شكردنی ئه‌زموونێكی جوانی دیموكراسی كه شایانی ناو و ناوبانگی كوردستان و مێژووی خه‌بات و قوربانییه‌كانی بێت.
له‌م یاده‌دا سڵاو و دروود بۆ گیانی پاكی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكارانه‌ی كوردستان ده‌نێرین كه له به‌ره‌كانی جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش له‌پێناو گه‌یاندنی زانیاری و ڕاستیدا گیانیان به‌خشی، له‌گه‌ڵ ڕێز و پێزانینمان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌زگا میدییانه‌ی له‌و ئه‌ركه نیشتیمانیه‌دا ڕۆڵی خۆیان بینیوه. به‌رز و پیرۆز بێت ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و ساڵیادی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی (كوردستان) له‌سه‌ر ده‌ستی ڕه‌وانشاد مامۆستا (میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان).
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان
٢٢/٤/٢٠١٨
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.