ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئێستادا ریفراندۆم به سه‌قه‌ت ناو ده‌بات و له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌شدا به‌شداری له ریفراندۆم كرد‌و به رۆژێكی مێژوویی بۆ گه‌لی كوردی وه‌سف كرد.
عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌كاتی ناساندنی كاندیدانی حیزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند: ته‌ماشاكه‌ن ئه‌و ریفراندمه سه‌قه‌ته‌ی كردمان چ زه‌ره‌رێكی لێداین، چ ده‌رهاویشته‌یه‌كی خراپی هه‌بوو، كه‌واته ئێره و به‌غدا دوو شتی له‌یه‌ك دابڕاو نین، كاتێك ده‌توانین له به‌غدا رۆڵێكی باش ببینین و مافه‌كانی خۆمان بچه‌سپێنین، كه لێره تۆكمه و تووندوتۆڵ بین.
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له 25 ی ئه‌یلولدا به‌شداری له ریفراندۆم كرد و داوای له خه‌ڵك كرد به جۆش و خرۆشه‌وه به‌شداریی ریفراندۆم بكه‌ن.
ئه‌وكات ناوبراو رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌عبیر له مافه خۆرسك و سرووشتییه‌كه‌ی خۆی بكات، كه بریتییه له خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆبوون و، له وڵات و نیشتمانی خۆی به ئازادی و سه‌ربه‌ستی بژی، هه‌موو لایه‌ك به جۆش و خرۆشێكی باشه‌وه بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.