له خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و بیتوێن و له سه‌ری شاخی گڵه زه‌رده و له به‌رزترین تاشه به‌ردی چیاكه ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی په‌كه‌كه به بۆیاغ دروستكراوه و بۆته جێگه‌ی مه‌ترسی بۆ هاوڵاتیانی ئیداره‌كه.
لۆفه‌كانی شاخی گڵه زه‌رده له ئێستادا رێگه‌ی سه‌ره‌كی هاتووچۆی ئه‌و ئیداره‌یه‌ی پێدا ده‌كرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگه‌ی سه‌ره‌كی ده‌ربه‌ند له‌ژێر نۆژه‌نكردنه‌وه دایه و به هۆی به‌رزی چیاكه‌ش له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به ئاسانی ده‌بێته جێی سه‌رنجی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌ڵێن ترسمان له‌وه هه‌یه وه‌كو باقی زنجیره چیاكانی تر له ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه بكرێته ئامانج و بۆردوومان بكرێت.
شایه‌نی باسه هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی ئیداره‌ی ڕاپه‌رین وا هه‌ڵكه‌وتووه به چه‌ند زنجیره چیایه‌كی چڕ‌و به‌رز ده‌وره دراوه ئه‌و زنجیره چیایانه‌ش بوونه‌ته مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و ماڵوێرانی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه، به هۆی بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی ئه‌و حیزبه‌ی باكووری كوردستان له ژێر ناو و ئاڵای جۆراو جۆردا چه‌ندان هاوڵاتی سیڤل بوونه‌ته قوربانی و ره‌ز و باخ و مه‌ڕو ماڵاتی سه‌دان خانه‌واده زیانیان به‌ر كه‌وتووه‌و فه‌وتاون.
ڕۆژ به ڕۆژ كار‌و چالاكی و چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه زیاتر ده‌بن و بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هه‌ر یه‌ك له ئێران جارێك و توركیا جارێكی تر چڕتر و خه‌ستتر ده‌بێته‌وه و ئیداره‌ی ئیداره‌كه‌ش بێ هه‌ڵوێسته له به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌لكێشییه‌ی سه‌رانی په‌كه‌كه بۆ ناوچه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.