وەزیری ئەوقافی هەرێم بە (وەكالەت) ڕایدەگەیەنێت، ڕێگە نادەن مزگەوت و شوێنە پیرۆزەكان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاربهێنرێن و دەشڵێت: ساڵانە گەشت بە مامۆستایانی ئاینی بۆ وڵاتانی دیكە دەكەین.
ئەمڕۆ شەممە پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە وەکالەت لە كۆنگهرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند: ئەوان رێگ نادەن مزگەوت و شوێنە پیرۆزەكان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاربهێنن و ئەوشی خستەڕوو، ساڵانە گەشت بە مامۆستایانی ئاینی بۆ وڵاتانی دیكە دەكەین بۆ ئەوەی شارەزاییان لە كەلتوری وڵاتان زیاتر هەبێت.
هاوكات ئەوەشی خستەڕوو، ڕێزیان لە هەزار و 500 مامۆستای ئاینی ناوە چونكە ڕۆڵیان هەبووە لە بەڕەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی، لەگەڵ ئەوەشدا بەشانازیەوە باسی لەپرسی ریفراندۆم وتی"شەرەفێكی گەورەیە بۆ ئەوانەی دەستیان هەبووە لە ڕیفراندۆمدا و دەنگیان داوە و ڕیفراندۆم وەك تاپۆ وایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.