بەرپرسی راگەیاندنی پۆلسی دهۆک رایگهیاند: کە درەنگانی شەوی رابڕدوو، لە شارۆچکەی بەردەڕەش، ئافرەتێک لەلایەن برایەکییەوە کوژرا.
هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلسی دهۆک، لە پەیجی تایبەتی بەڕێوبەرایەتییەکە بڵاویکردوەتەوەکاتژمێر 12:00ی شەوی 20 لەسەر 21\4\2018، لەناو سەنتەری شارۆچکەی بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک، ئافرەتێک کوژرا.
ئەوەشی خستە رووکە ئەو ئافرەتە، خێزاندارە و منداڵێکی هەیە، لەلایەن براکەیەوە کوژراوە و هۆکارەکەی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.
ئاشکراشی کردتەرمی ئەو ئافرەتە لە پزیشکی توێکاری شاری دهۆکە، پۆلیسیش لە هەوڵی دەستگیرکردنی تاوانبارەکەیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.