له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د، كه پێشتر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بووه، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیش بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه خودی خۆی واژۆی له‌سه‌ر كردووه و داوایكردووه، ریفراندۆم له كه‌ركووكیش ئه‌نجام بدرێت.
هاووڵاتییانی كوردستان له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به توندی وه‌ڵامی یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له پارێزگای سلێمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ده‌نه‌وه، كه له دیبه‌یتێكدا رایگه‌یاندبوو "ده‌بێت ریفراندۆمچییه‌كان دادگایی بكرێن.
دوای ئه‌و قسه‌یه‌ی یوسف محه‌مه‌د، به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به توندی هێرشیان بۆ سه‌ر ئه‌و هه‌ڵسووڕاوه‌ی گۆڕان ده‌ستپێكرد و به هاشتاگی "من_ریفراندۆمچیم و شانازیشی پێوه‌ده‌كه‌م"، وه‌ڵامیان دایه‌وه.
سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر ڕیفراندۆم ژەهریش بێت، دەیخوات. دەشڵێت ناشێ چەند دۆڕاوێك لە پێناو بانگەشەی هەڵبژاردن، بێ ڕێزی بە بڕیاری سەربەخۆیی گەلێك بكەن.
رۆژی پێنجشەممە 19-4-2018، یوسف محەمەد، سەرۆكی پێشووی پەرلەمان و سەرۆکی لیستی گۆڕان لە سلێمانی، بەرانبەر دەنگی بەڵێی 92%ی گەلی كوردستان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی، گوتی: ریفراندۆمچییەكان” دادگایی بكرێن.
ئاری عەبدوللەتیف، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی، لە ھەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، پۆستێکی بەناونیشانی “وه‌ڵامێك بۆ كه‌نیزه‌كه‌كانی كۆشكی كۆماری” بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی “كه ده‌وڵه‌تت نه‌بوو، خۆشت نیت، ئیسلام، كه هات پێش هه‌موو شت ئه‌و كارانه‌ی، كه كردی، سه‌روه‌ریەتی خاك و نیشتیمان بوو، ئه‌گه‌ر قورئانمان خوێندبێته‌وه، به‌شێكی به‌رفراوانی باسی خاك و سه‌روه‌ری و شكۆپارێزی و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له كۆیله‌یی”.
سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی نووسیویەتی “چه‌ند دۆڕاوێك بۆ مه‌سه‌له‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، پرسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م گه‌له به گاڵته و مایه‌پووچی باس ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ده‌بێت ڕیفراندۆمچییه‌كان بدرێنه دادگا. من یه‌كه‌م كه‌سم دادگایی بكرێم له‌سه‌ر شه‌ره‌ف و شكۆی سه‌ربه‌خۆیی، له‌و دادگایه و به ده‌نگی دلێر ده‌ڵێم، به‌ڵێ من ریفراندۆمچییم”.
هاوكات به‌شدارانی هه‌ڵمه‌ته‌كه كه له سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شدارییان تێدا كردووه، ده‌ستخۆشی له موسه‌ننا ئه‌مین، كاندیدی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌كه‌ن، كه له‌و دیبه‌یته‌دا به‌شداربووه و به توندی وه‌ڵامی یوسف محه‌مه‌دی داوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌و قسه‌یه‌ی یوسف محه‌مه‌د، به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به توندی هێرشیان بۆ سه‌ر ئه‌و هه‌ڵسووڕاوه‌ی گۆڕان ده‌ستپێكرد و به هاشتاگی "من_ریفراندۆمچیم و شانازیشی پێوه‌ده‌كه‌م"، وه‌ڵامیان دایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.