Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 01:27

ئاشکرابوو عێراق بە فەرمانی ئەمریکا سوریای بۆردومان کردووه‌

دووباره‌ چەكدارەكانی داعش لە سوریا بۆردومان ده‌كات
کوردستان TV
100%


كۆتایی هەفتەی رابردوو هێزی ئاسمانی عێراقی بۆردومانی چەند ناوچەیەكی نێوخۆی سوریای كرد، ئێستاش ئاشكرا كراوە كە ئەو هێرشانە لەسەر داوای ئەمریكا بووە.

سەرچاوەیەكی حكومەتی عێراق بڵاویكردۆتەوە، لەسەر داوای واشنتۆن فڕۆكە جەنگییەكانی هێزی ئاسمانی وڵاتەكەی مۆڵگەكانی داعشیان لەناو خاكی سوریا بۆردومانكردووە.

باسی لەوەشكردووە، بەر لەهێرشە ئاسمانییەكە، پنتاگۆن زانیاری نوێی لەسەر مۆڵگەكانی داعش لەناوچەكانی ئەلبوكەمال و دێرزور رادەستی لایەنی عێراقی كردووە.

لێپرسراوێكی حكومەتی عێراق وتویەتی، لە داهاتوویەكی نزیكدا فڕۆكە جەنگییەكانی هێزی ئاسمانی عێراق، سەرلەنوێ مۆڵگەكانی گروپە چەكدارەكانی داعش لە سوریا بۆردومان دەكەن.

شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ، ئۆفیسی سەرۆک وەزیری عێراق لە به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتووه‌، لەسەر فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیر کە بۆ خۆشی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانە، فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی عێراق چوونەتە ئاسمانی سوریا و لەوێ چەند شوێنێکی داعشیان بۆردومانکردووە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.