لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن هێرشكرایە سەر شاسوار عەبدالواحید سەرۆك جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە شاری كەركووك
له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌یه‌كی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن شاسوار عه‌بدواحید، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له شاری كه‌ركووك، شه‌ڕه ته‌قه روویدا و چه‌ند كه‌سێكیش بریندار بوون.
سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ رایگەیاند، لە کۆتایی سیمینارەکەی ئه‌مرۆ لە شاری کەرکووک، چەند کادرێکی یەکێتی پشێوییان دروستکرد.
سەرکەوت شەمسەدین جولانه‌وه‌ی نوێ راگەیاند، یەکێتی ترسێکی زۆری هەیە لە شاری کەرکوک دەنگەکانی لە دەستبدات، بۆیە لە کۆتایی سیمینارەکەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌دا لەو شارە پشێوی دروستکرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كه‌ركووك رایگه‌یاند: كۆنگره‌ی شاسوار عەبدولواحید له هۆڵی چراكان سه‌ر ڕێگای سلێمانی له شاری كه‌ركووك به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام كۆتایی كۆنگره‌كه به‌شه‌ڕێكی گه‌وره و برینداربوونی چه‌ندین كه‌سێك ته‌واو بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركووك رایگه‌یاند: چه‌ند بریندارێك گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه هه‌ندێكیان سه‌ریان شكاوه، هه‌ندێك گه‌نجیش لاشه‌یان خوێنی پێیوهیه و چاره‌سه‌ی پێویستیان بۆ كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.