جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگهیاند: ئاوارەکانی کەرکووک و خورماتوو دەتوانن لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەنگ بدەن.
رزگار حەمە محێدین، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند: ئاوارهكانی کەرکووک و نەینەوا و سهلاحهدین و ئەنباریش، بە كارتی دەنگدانی پارێزگای خۆیان دەتوانن لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بدەن.
جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵا روونی كردەوە: بڕیارەكە هەموو ئەو هاووڵاتییانەش دەگرێتەوە كە لە داوی رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر لە كەركووك و ناوچەكانی دیكەوە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون.
شایهنی باسه بریاره 12ی ئایاری ئهمساڵ 2018 ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق بهرێوهبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.