Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:13

چه‌ند که‌سایه‌تیه‌ک رکابەریی ئەردۆغان دەکەن

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا
کوردستان TV
#13
100%


بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە، لە سیاسەتمەدارەوە بیگرە تا دەگاتە رۆژنامەنووسان خۆیان کاندید کردووە.

لەگەڵ دەستنیشانکردنی رۆژی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، ئێستا پارتەکانی ئەو وڵاتە کەوتوونەتە خۆیان بۆ دەستنیشانکردنی بەربژێرەکانیان و رۆژ دوای رۆژ، ژمارەی کاندیدەکان زیاد دەبن.

بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە، لە سیاسەتمەدارەوە بیگرە تا دەگاتە رۆژنامەنووسان خۆیان کاندید کردووە و بەشێوەیەکی گشتی ژنێک و پێنج پیاو بەنیازن رکابەریی سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیان، بكه‌ن. کاندیدی فەرمی هەن. ئەوەی روونە کاندیدی ئاکەپە و مەهەپە رەجەب تەیب ئەردۆغانە و دیارترین کێبڕکێکاریش مەڕال ئاکشەنەری کاندیدی "ئیی پارتییە.

بڕیاربوو لە مانگی 11ـی 2019 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا ئەنجام بدرێت، بەڵام بە بڕیاری رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا وادەکە پێشخرا و بڕیار درا رۆژی 24/6/2018 ئەنجام بدرێت.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.