له هۆڵی چراكان له سه‌ر ڕێگه‌ی كه‌ركوك – چیمه‌ن هێرش كرایه سه‌ر سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ئاهه‌نگی بانگه‌شه‌ی لیستی نه‌وه‌ی نوێ له كه‌ركوك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه گه‌نجێكی دانیشتووی كه‌ركوك هێرش كرایه سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و به مشته‌كۆڵه لێیدرا.
شایه‌نی باسه به‌رپرسانی لیستی نه‌وه‌ی نوێ و سه‌ركرده‌كانی تاكه گرووپ بوون كه به ئاشكرا دژایه‌تی ریفراندۆمیان ده‌كرد و خۆیان به دژه ریفراندۆم ناساندبوو، سه‌رۆكی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌ش خاوه‌نی كۆمپانیای نالیایه كه خۆی له 5 كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی و 2 ڕادیۆ و ده‌یان په‌یج و ماڵپه‌ڕی ئیلیكترۆنی ده‌بینێته‌وه و له هه‌مان كاتیش‌دا خاوه‌نی پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری چاڤیلانده.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.