پێشكه‌شكارێكی كه‌ناڵی دی ده‌بلیوی ئه‌ڵمانی رایده‌گه‌ێنێ، شاسوار عه‌بدولواحید ساڵێكه قه‌رزاری منه و پاره‌كه‌ی نه‌داومه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: داوای پاره‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌ت لێده‌كه‌م كه رۆیی، داوای مافی خۆم ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر نیته وه‌ره پێمبڵێ.
ئه‌حمه‌د به‌شیر ، پێشكه‌شكاری پرۆگرامی به‌شیر شۆ ئێكس به‌شێكی ئه‌ڵقه‌ی چواره‌می وه‌رزی نوێی پرۆگرامه‌كه‌ی كه له كه‌ناڵی دی ده‌بلیوی ئه‌ڵمانی به زمانی عه‌ره‌بی په‌خشده‌كرێت، تایبه‌ت كردووه به‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه شاسوار قه‌رزاری ئه‌وه‌و نه‌یداوه‌ته‌وه ده‌ڵێ : شاسوار ساڵێكه قه‌رزاری منه و پاره‌كه‌ی نه‌داومه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به شاسوار ده‌ڵێت: كه به پاره‌ی من بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خۆت ده‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر ده‌ربچیت ده‌بێت من بچمه په‌رله‌مان یان تۆ.
به‌شیرده‌شڵێ: داوای پاره‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌ت لێده‌كه‌م كه رۆیی، داوای مافی خۆم ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر نیته وه‌ره پێمبڵێ.
پێشكه‌شكاره‌كه‌ی پرۆگرامی به‌شیر شۆ ئێكس ده‌شپرسێ: ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن شاسوار كه‌سێكی سه‌ركێشه، با بزانین به پاره‌ی خۆیه‌وه ده‌یكات یان به پاره‌ی منه‌وه، چونكه من نامه‌وێت سه‌ركێشی به پاره‌كه‌مه‌وه بكه‌م و داوات لێده‌كه‌م پاره‌كه‌م بده‌ره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.